دۆخی نادیاری زیندانیانی بەندی ٢٠٩ی ئێڤین دوای هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل

دۆخی نادیاری زیندانیانی بەندی ٢٠٩ی ئێڤین دوای هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل
پەیامی کورد   ...   دۆخی نادیاری زیندانیانی بەندی ٢٠٩ی ئێڤین دوای هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل

سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ باسیان لەوە کردووە کە ژمارەیەک زیندانی سیاسی و هاووڵاتیانی بیانی لە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییە بۆ سەر زیندانی ئێڤین لە دۆخێكی نادیاردان.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دوابەدوای ئەم هێرشانە، بەرپرسانی زیندانی ئێڤین بەبێ پێدانی زانیاری ڕوون، بە زۆرەملێ و بەکۆمەڵ زیندانیانی سیاسییان لە نێویان دا زیندانیانی بەندی ٢٠٩ بۆ شوێنی نادیار گواستووەتەوە. هاوکات تا ئێستا دۆخی عەلی یوونسی، ئەرغەوان فەلاحی، بیژەن کازمی، مورتەزا ئەسەدی و دوو بارمتەی فەڕەنسی ناڕوونە.

هەروەها گواستنەوەی زیندانیانی بەندی ٤ بە زۆرەملێ لەژێر هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکدا كراوە و بەرپرسی زیندانی ئێڤین، هیدایەتوڵڵا فەرزادی، ڕۆڵی ڕاستەوخۆی لەو گواستنەوانەدا هەبووە. هەروەها داوا لە زیندانییەکان کراوە بەبێ ئەوەی کەل وپەلی شەخسی خۆیان ببەن، زیندانەکە بەجێ بهێڵن.

چالاکوانان و ڕێکخراوەكانی مافی مرۆڤ نیگەرانیان سەبارەت بەمە دەربڕیوە و خوازیاری پێدانی زانیاری وورد سەبارەت بە دۆخی زیندانییەكانن.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە