میدیای عیبری : ئەمریکا لە کاتی جەنگدا سووتەمەنی بۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ٣٥ دابین دەکرد

میدیای عیبری : ئەمریکا لە کاتی جەنگدا سووتەمەنی بۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ٣٥ دابین دەکرد
پەیامی کورد   ...   میدیای عیبری : ئەمریکا لە کاتی جەنگدا سووتەمەنی بۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ٣٥ دابین دەکرد

میدیایەکی زمانی عیبری ئاشکرای کرد کە فڕۆکە تانکەرە ئەمریکییەکان سەرچاوەی سەرەکی سووتەمەنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە میانی هێرشەکانی دوازدە ڕۆژە بۆ سەر ئێران بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان ، ئیسرائیل هیووم لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ئەم بابەتە بڵاویکردەوە، فڕۆکە تانکەرەکانی سوپای ئەمریکا کە ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە شەڕی دژی ئێران گواستووەتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبووە لە دابین کردنی سووتەمەنی بۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل و لە ڕێگەی هاتنەوە و گەڕانەوەی ئێرانیش ئەم فڕۆکە جەنگییانە سووتەمەنی تانکەرە ئەمریکیەکانیان بەکارهێناوە.

ڕاپۆرتەکە درێژەی هەیە، دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە شەڕی لەگەڵ ئێران، ئێستا ڕاگەێندراوە کە ژمارەیەک فڕۆکەی تانکەری سوپای ئەمریکا بەشێوەیەکی چالاکانە بەشداری ئۆپراسیۆنەکانی جەنگی دژ بە ئێرانیان کردووە و سووتەمەنییان بۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دابینکردووە.

بەگوێرەی ئەم میدیایە بە زمانی عیبری، تانکەرە ئەمریکییەکان توانیان بارێکی قورس لە بەلەمی تانکەرە زۆر بچووکەکانی ئیسرائیل هەڵبگرن و سەدان ئۆپەراسیۆنی پڕکردنەوەی سووتەمەنی بۆ فڕۆکە جەنگییەکان کە بەرەو بۆردومانی ئێران دەڕۆیشتن، لەلایەن تانکەرە ئەمریکییەکانەوە ئەنجامدرا.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە