ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی بوو

ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی بوو
پەیامی کورد   ...   ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی بوو

ئاژانسی ئاسۆشەیتێدپرێس بە پشت بەستن بە ئەندامێکی گرووپی تیرۆریستی جیهادی ئیسلامی فەلەستینی بڵاویکردەوە، ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق، ئاپارتمانی سەر بە زیاد نەخالە، ئەمینداری گشتی ئەو گرووپە بووە.

ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوە کردەوە کە شوقەکە ساڵانێکە چۆڵ بووە و نەخالە لە سووریا نییە.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی سووریا بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل باڵەخانەیەکیان لە جەرگەی دیمەشق بۆردومانکردووە و دوو بەرپرسی ئەمنی سووریاش بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ئامانجی هێرشەکە كەسێكی فەلەستینی بووە.

ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە