گەمارۆی خەزێنەداری ئەمریکا بۆ سەر باندی تاوانکاری ''فاکستروت''ی بەهۆی هاوکاری لەگەڵ ئێران

پەیامی کورد ... گەمارۆی خەزێنەداری ئەمریکا بۆ سەر باندی تاوانکاری ''فاکستروت''ی بەهۆی هاوکاری لەگەڵ ئێران
وەزارەتی خەزینەداری ئەمریکا ڕایگەیاند کە نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی داراییە بیانییەکانی ئەو وەزارەتخانەیە، تۆڕی ''فاکسترۆت'' کە گرووپێکی تاوانکاری نێودەوڵەتییە و بنکەکەی لە سوید و سەرکردە هەڵهاتووەکەی ڕوا مەجیدە، خستووەتە ناو لیستی گەمارۆوەکانەوە.
ئەم گرووپە بە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و هێرشکردنە سەر ئیسرائیلییەکان و جولەکەکان لە ئەورووپا تۆمەتبار کراوە.
بە پێی بەیاننامەی وەزارەتی خەزێنەداری ، ئەم باندە تاوانکارە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٤ بە نوێنەرایەتی ئێران ەوە هێرشێکیان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ستۆکهۆڵم ڕێکخست.
کاربەدەستانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە ئێران بۆ پێش خستنی ئامانجەکانی کەڵک لە گرووپە تاوانکارییەکان وەردەگرێت.
تۆڕی فاکسترۆت یەکێک لە مەترسیدارترین باندە تاوانکارییەکان لە سویدە و شەڕی چەکداری و کوشتنی گرێبەستانە و تووندوتیژی بەربڵاو لەو ووڵاتەی هەبووە و بە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و چەک لە ئەورووپا ناسراوە.
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە




