ڤلادێمیر پووتین ڕەزامەندی کۆتایی هێنان بە شەڕی ڕاگەیاند

پەیامی کورد ... ڤلادێمیر پووتین ڕەزامەندی کۆتایی هێنان بە شەڕی ڕاگەیاند
ڤلادێمیر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا رایگه‌یاند، به پێشنیاری كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له ئۆكراین ڕازین، به مه‌رجێك ببێته هۆی ئاشتی درێژخایه‌ن و جگه له‌وه‌ش ده‌بێت ووڵامی ئه‌و پرسیاره بدرێته‌وه، له‌ماوه‌ی ئاگربه‌ستدا چ كارێك ده‌كرێت؟
ڤلادێمیر پووتین، سه‌رۆكی ڕووسیا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌لیكسانده‌ر لوكاشینكۆ سه‌رۆكی بیلاڕووسیا دووپاتیكرده‌وه، مۆسكۆ ڕازییه به‌و پێشنیازانه بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕه‌كه خراونه‌ته‌ڕو، به‌ڵام له پره‌نسیپه‌وه به‌ره‌وپێش ده‌چێت كه ئه‌مه ده‌بێت ببێته هۆی ئاشتی درێژخایه‌ن و نه‌هێشتنی هۆكاره‌كانی قه‌یرانه‌كه.
ووتیشی، "ڕووسیا پشتگیری له ئاگربه‌ستی 30 ڕۆژه له‌گه‌ڵ ئۆكراین ده‌كات، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ماوه‌یه چۆن به‌كارده‌هێنرێت".
پووتین ئاماژەی بەوەدا، ئۆکراین ڕەنگە ئاگربەستی کاتی بۆ کۆکردنەوەی زۆرەملێ و دابینکردنی چەک بەکاربهێنێت، بەتایبەتی لە ئۆبلاستی کورسک و پێویستە دیاری بکرێت کە چۆن ئەمە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە




