ئۆکراین بە پلانی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی  دەست بەجێ بۆ ماوەی یەک مانگ ڕازی بوو

ئۆکراین بە پلانی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی  دەست بەجێ بۆ ماوەی یەک مانگ ڕازی بوو
پەیامی کورد    ...   ئۆکراین بە پلانی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی  دەست بەجێ بۆ ماوەی یەک مانگ ڕازی بوو

ئۆکراین ڕەزامەندی لەسەر قبووڵکردنی ئاگربەستی دەست بەجێی ٣٠ ڕۆژە کە لەلایەن ئەمریکاوە پێشنیار کراوە دەربڕك؛ بە مەرجێک مۆسکۆش بە هەمان مەرجەکان ڕازی بێت. ئەو ڕێككەوتنە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئێوارەی سێشەممە بڵاوکرایەوە.

لە بەیاننامە هاوبەشەکەی ئەمریکا و ئۆکراین ، کە دوای دانووستانەکانی جەددە بڵاوکرایەوە، هاتووە: ئۆکراین ئامادەیی خۆی بۆ قبووڵکردنی پێشنیاری ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەستی دەست بەجێ و کاتی بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژە ڕاگەیاندووە، کە دەکرێت بە ڕێککەوتنی لایەنەکان درێژبکرێتەوە. "ئەم ئاگربەستە بە مەرجی قبووڵکردن و جێبەجێکردنی هاوکات لەلایەن فیدراسیۆنی ڕووسیایە".
 

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە