ئیسرائیل بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران داوای ناردنی دووهەمین سیستەمی ''تاد''ی لە ئەمریکا کرد 

ئیسرائیل بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران داوای ناردنی دووهەمین سیستەمی ''تاد''ی لە ئەمریکا کرد 
پەیامی کورد   ...   ئیسرائیل بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران داوای ناردنی دووهەمین سیستەمی ''تاد''ی لە ئەمریکا کرد 

کاناڵی "١٢"ی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، ئیسرائیل بەمەبەستی پاراستنی خۆی لە بەرامبەر ئەگەری ووڵامدانەوەی ڕێژیمی ئێران بۆ هێرشی تۆڵەئەستێن داوای لە ئەمریکا کردووە کۆمەڵەیەکی دیکەی سیستەمی بەرگری دژە مووشەکی ''تاد''ی بۆ بنێرێت.

پێنتاگۆن یەکشەممەی ڕابردوو پشتڕاستی کردەوە کە واشینتۆن سیستمێکی پێشکەوتووی بەرگری ئاسمانی لەگەڵ سەربازانی ئەمریکا بۆ رێکخستنی ئەو سیستەمە بۆ ئیسرائیل دەنێرێت.

سیستەمی تاد سیستەمێکی بەرگری پێشکەوتووتر لە سیستەمی پاترییۆتە کە توانای ئەوەی هەیە ڕووبەرێکی فراوانتر بگرێتەوە و ئامانجەکان لە مەوادای ١٥٠ هەتا ٢٠٠ کلیۆمەتری بپێکێت.

هەر سیستەمێک شەش ئامێری مووشەک هاوێژ و ٤٨ مووشەکی شوێن هەڵگر و ئامێری ڕادیۆیی و سیستەمی ڕادار لەخۆ دەگرێت و بۆ کارکردن پێویستی بە ٩٥ سەرباز هەیە.