ئیلهام ئەحمەد لێکتێگەیشتنی سەرەتایی لەسەر کردنەوەی پەڕینەوەى قامیشلۆ-نوسەیبین ئاشکرا دەکات

ئیلهام ئەحمەد لێکتێگەیشتنی سەرەتایی لەسەر کردنەوەی پەڕینەوەى قامیشلۆ-نوسەیبین ئاشکرا دەکات


پەیاما کورد- دیمەشق 
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، دانوستانە بەردەوامەکانی بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەڕێوەبردنی دەروازەی نوسەیبین لە نێوان باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و تورکیا ئاشکرا کرد. لەم بارەیەوە وتی: دەتوانین بڵێین لێکتێگەیشتن یان ڕێککەوتنێکی سەرەتایی هەیە بۆ کردنەوەی دەروازەی نوسەیبین.
ئەو لێدوانەی ئەحمەد لە میانی چاوپێکەوتنێکدا بوو کە لەگەڵ گۆڤاری "المجلة" لە ئەڵقەی سێیەم و کۆتایی زنجیرەیەک چاوپێکەوتن و ئەڵقەی هەمان گۆڤاردا ئەنجامی داوە.
ئەڵقەی سێیەم و کۆتایی وردەکارییەکانی سەردانەکەی براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) بۆ ڕۆژهەڵاتی سوریا و دیمەشق و دیدارەکەی لەگەڵ جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی سوپای سوریا و ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی سوریا دەگرێتەوە.
لە چاوپێکەوتنەکەدا کە لە ٢١ی ئەیلول لە لەندەن ئەنجامدرا، ئەحمەد وتی "عەبدی لە کوپەرەوە پەیامی بە شەرع گەیاند، لەوانە، "ئێمە ئامادەین بۆ یەکگرتن، و ئامادەین لیژنەی هاوبەش و تیمی هاوبەش پێکبهێنین. ئەمانە بابەتی سەرەتایین کە دەتوانن هەنگاوی متمانە لە نێوانماندا پێکبهێنن. ئێمە ئامادەین لەوانەوە دەستپێبکەین".
پرسیار لە ئەحمەد کرا سەبارەت بە داواکاری واشنتۆن بۆ ئەوەی دیمەشق بچێتە نێو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش. لە وەڵامدا وتی "ئەم بابەتە بەو مانایەیە کە حکومەت لە دیمەشق دەبێت هەڵوێستی خۆی بڕیار بدات، بەتایبەتی سەبارەت بە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی داعش. دەبێت ئەوان بڕیار بدەن".
ئەحمەد لە هەمان چاوپێکەوتندا ڕایگەیاندووە کە "نیگەران نییە لە دابەشکردنی سوریا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆچی دابەشکردن؟ من بانگەوازی دابەشکردن نابینم، تەنانەت ئەگەر وەک دەوترێت هەندێک وڵاتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەدوای دابەشبووندا بگەڕێن. من ئەوە نابینم".

ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە