وەزارەتی پەروەردەی سوریا وتنەوەی سروود لە قوتابخانەکان قەدەغە دەکات

وەزارەتی پەروەردەی سوریا وتنەوەی سروود لە قوتابخانەکان قەدەغە دەکات


پەیامی کورد- دیمەشق
محەمەد عەبدولڕەحمان تورک، وەزیری پەروەردە، ڕۆژی یەکشەممە فەرمانێکی بڵاوکردەوە و تیایدا وتنەوەی هەر سروودێک یان دروشمێکی لە سەرجەم قوتابخانە حکومی و ئەهلییەکان لەسەر هەموو ئاستەکانی خوێندن قەدەغە کرد.
بەگوێرەی ئەو فەرمانە، بڕیارەکە تا ئەوکاتەی سروودی نیشتمانی کۆماری سوریا و نیشانەی فەرمی وەزارەت بەپێی ڕێوشوێنە دەستووری و یاساییە دامەزراوەکان پەسەند دەکرێت، کاری پێدەکرێت.
فەرمانەکە بەڕێوەبەرانی پەروەردە لە هەموو پارێزگاکان پابەند دەکات بە چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانەی کە تێیدا هاتووە، بە تەواوی پابەندبن بە ناوەڕۆکەکەی و ڕاپۆرتکردنی هەر سەرپێچییەک.

ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە