بە هۆی تەقەی جەندرمەی تورکیا لە باکووری سووریا دوو کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون

پەیامی کورد- سەریکانی
دوێنێ دووشەممە لە لادێکانی شاری سەیکانی لە باکووری سووریا، لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆ ناو تورکیا، بە هۆی تەقەی جەندرمەی تورکیا دوو کەس گیانیان لە دەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی خۆجێی لە شارەکە ڕاگەیاند، پێنج کەس هەوڵیانداوە لە گوندی (المتلە) لە لادێی ڕۆژهەڵاتی سەیکانی سنوور ببڕن و ئاماژەی بەوەدا کە دوو کەسیان کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕەتیدەکەنەوە بریندارەکان بگوازنەوە بۆ خاکی تورکیا، ئاماژەی بەوەشکرد، باری تەندروستی بریندارەکان ناجێگیرە.
ڕوونیشیکردەوە، تەرمی کوژراوەکان لە نەخۆشخانەی نیشتمانیی شارەکەن.





