ئەحمەد ئەلشەرع لەگەڵ ئیبراهیم کالین سەرۆکی هەواڵگری تورکیا لە دیمەشق سووریا کۆبووەوە

پەیاما کورد- دیمەشق
ئەحمەد ئەلشەراع سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ ئیبراهیم کالین، سەرۆکی هەواڵگری تورکیا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کۆبووەوە. باسیان لە کۆمەڵێک بابەتی ناوچەیی و سوریا کرد، دیارترینیان ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بوو. سەردانەکەی کالین بۆ دیمەشق دوای بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دێت کە پێشوازی لە نەخشەڕێگای ڕاگەیەندراوی پاراستنی ئاشتی و چەسپاندنی سەقامگیری و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ململانێکان لە سویدای باشووری سوریا دەکات.
ئاژانسی هەواڵی سانای سەر بە حکوومەتی سووریاس بڵاویکردەوە، دیدارەکەی ئەلشەرع لەگەڵ کالین باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و پێشهاتەکانی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ سەرکردایەتی (هەسەدە) کە لە 10ی ئازاردا واژۆ کرا، هاوکات جەختی لەسەر یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی سوریا کردەوە.





