لوبنان و سعوودیە باس لە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی مادەی هۆشبەر دەکەن

لوبنان و سعوودیە باس لە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی مادەی هۆشبەر دەکەن


ئەمڕۆ ئەحمەد حەجار وەزیری ناوخۆ و شارەوانی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە وەلید بوخاری باڵیۆزی شانشینی سعودیە لە لوبنان کرد. لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە بارودۆخی گشتی و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاریکاری نێوان هەردوولا کرد.

باڵیۆز بوخاری پێزانینی خۆی بۆ ئەو هەوڵانەی وەزارەتی ناوخۆی لوبنان لە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان بە تایبەتی ئەو هەوڵانەی ئاراستەی شانشینی لوبنان کردووە، دەربڕی.

لای خۆیەوه وەزیر حەجار جەختی لەوه کردەوه که بەرەنگاربوونەوەی ماده هۆشبەرەکان له پێشینەکی نیشتمانییه بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵگەی لوبنانی و عەرەبی به یەکسانی و ستایشی هەماهەنگیی بەردەوامی نێوان دەزگا ئەمنییەکانی لوبنان و هاوتاکانیان له سعوودیه کرد لەو بارەیەوه .

لینا ڕەشید - لوبنان

ئەم بابەتە 25 جار خوێندراوەتەوە