واشنتۆن ئەو دیپلۆماتکارە باڵایانە لە کارەکانیان دوورخستەوە کە بنکەکەیان لە تورکیا و تێوەگلاون لە سوریا

واشنتۆن ئەو دیپلۆماتکارە باڵایانە لە کارەکانیان دوورخستەوە کە بنکەکەیان لە تورکیا و تێوەگلاون لە سوریا


پەیامی کورد- دیمەشق
پێنج سەرچاوەی ئاگادار لەو بابەتە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێک لە باڵاترین دیپلۆماتکارانی ئەمەریکا کە پەیوەندییان بە سوریاوە هەیە، لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە.
سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە، ئەو دیپلۆماتکارانە لە پلاتفۆرمی سوریای ناوچەیی جێگیر بوون، کە نوێنەرایەتی دیفاکتۆی ئەمریکایە بۆ ئەو وڵاتە کە بنکەکەی لە ئەستەنبوڵە و ڕاپۆرتیان بۆ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا و ڕاوێژکاری دێرینی و دۆستی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ داوە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەم گۆڕانکاریانە لە کاتێکدایە کە واشنتۆن هەوڵدەدات هاوپەیمانە کوردەکانی لە سوریا لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق تێکەڵ بکات.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەدا کە ئەو هەنگاوە بەشێکە لە ڕێکخستنەوەی ئەو تیمە ئەمریکییەی کە بەشدارن لە سوریا، هەروەها دەرکردنەکان لەناکاو و نائیرادی بووە بەڵام ڕەنگدانەوەی جیاوازییە سیاسییەکانی ناو تیمەکە نییە.

ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە