ئەمریکا پێشوازی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و سووریا دەکات

پەیامی کورد ... ئەمریکا پێشوازی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و سووریا دەکات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان سووریا و هەسەدە دەکەن و دەشڵێت: چاودێری جێبەجێکردنى بڕیارەکانى رێککەوتنەکە دەکەن.
مارکۆ روبیۆ، لە ڕاگەێندراوێکدا دەڵێت، واشینتۆن پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان دەسەڵاتی ڕاگوزەری سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' لەبارەی یەکخستنی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بە تەواوی ووڵاتەکەوە دەکات بۆ سووریایەکی یەکگرتوو.
دەشڵێت، "بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنى ئەو بڕیارانەی دەسەڵاتی ڕاگوزەر دەریدەکەن و نیگەرانیشن لەو کردەوە توندوتیژانەی لەم دوایی یانەدا دژی پێکهاتەکان ئەنجامدران".
روبیۆ باسى لەوەشکردووە، ئەمریکا پشتگیری خۆی بۆ گواستنەوەی دەسەڵات لە سووریا دووپات دەکاتەوە بۆ حوكمڕانییەکى باوەڕپێکراو و دووربێت لە مەزهەبگەرایی، وەک ئەو دەڵێت، باشترین رێگەیە بۆ دوورکەوتنەوە لە ململانێ.
ڕۆژى دووشەممە، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و سەرۆکی سووریا، ڕێککەوتنێکیان واژووکرد و بەگوێرەى ڕێککەوتنەکە، ئاگربەست لە تەواوی سووریا ڕادەگەێندرێت.
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە




