ئەنجوومەنی ئاسایش سزای سەر سەرکردە نوێیەکانی سووریای لەکار لادا

ئەنجوومەنی ئاسایش سزای سەر سەرکردە نوێیەکانی سووریای لەکار لادا
پەیامی کورد   ...   ئەنجوومەنی ئاسایش سزای سەر سەرکردە نوێیەکانی سووریای لەکار لادا

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی دا بە لابردنی ناوی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و ئەنەس خەتاب، وەزیری ناوخۆی ئەو ووڵاتە، لە لیستی سزاکان کە زیاتر لە ١٠ ساڵە بەسەر کەسایەتییە سووریاییەکان دا سەپێندراوە.

بەگوێرەی سەرچاوە دیپلۆماسییەکان، بڕیارەکە بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کراوە و دوای ڕاوێژێکی درێژخایەن لە نێوان ووڵاتانی ئەندام دا هاتووە. 

ئامانج لەم هەنگاوە هەڵسەنگاندنەوەی ئەو سزا کۆنانەیە کە لە سەرەتای قەیرانی سووریاوە بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکە سەپێندراون.

سەرچاوەکان ڕوونیان کردووەتەوە؛ هەرچەندە بڕیارەکە کەسانی دیکەی ناو لیستەکە ناگرێتەوە، بەڵام ڕەنگە ڕێگە خۆش بکات بۆ پێداچوونەوەیەکی فراوانتر بەو سزایانەی پەیوەندییان بە سووریاوە هەیە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵێکی نوێدا کە هانی یەکخستنەوەی دیمەشق لەگەڵ ژینگەی عەرەبی و نێودەوڵەتی دەدات.
 

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە