هێزەکانی ئەمریکا بەلەمێکی دیکە دەکەنە ئامانج کە گوایە ماددەی هۆشبەری لە کەنارەکانی کاریبی هەڵگرتووە
پەیامی کورد ... هێزەکانی ئەمریکا بەلەمێکی دیکە دەکەنە ئامانج کە گوایە ماددەی هۆشبەری لە کەنارەکانی کاریبی هەڵگرتووە
🔸پیت هێگسێت، سەرۆکی پێنتاگۆن ڕایگەیاند، هێرشێکی چەکدارانە بۆ سەر بەلەمەکە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان، سێ کەس کوژران.
🔸ماوەیەکی کەم پێش هێرشەکە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر ئێکس بڵاوکردەوە کە بەلەمەکە پیشان دەدات و دەشڵێت: "ئەگەر بەردەوام بن لە بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەری کوشندە، دەتکوژین".
🔸سوپای ئەمریکا لە 17 هەڵمەتێکدا نزیکەی 70 کەسی کوشتووە کە 18 بەلەمیان تێکشکاندووە، بەگوێرەی سی ئێن ئێن، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتە گومانئاوییەکەی بۆ سنووردارکردنی ڕۆیشتنی ماددە هۆشبەرەکان بۆ ناو ئەمریکا.
🔸ئیدارەی ترامپ هیچ بەڵگەیەکی نەخستووەتەڕوو کە بەلەمەکان ماددەی هۆشبەریان تێدابووە یان پەیوەندییان بە کارتێلەکانی ماددە هۆشبەرەکانەوە هەبووە.
ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە