کرێملین : پووتین ئەمڕۆ لە کرێملین کۆبوونەوەی تایبەت بە پەرەپێدانی زیاتری هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا ئەنجام دەدات
پەیامی کورد ... کرێملین : پووتین ئەمڕۆ لە کرێملین کۆبوونەوەی تایبەت بە پەرەپێدانی زیاتری هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا ئەنجام دەدات
▫️ دیمیتری پێسکۆڤ ووتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند کە مێدڤێدێڤ، بیلۆسۆڤ، جیراسیمۆڤ، بۆرتنیکۆڤ و دیوومین بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.
لێدوانەکانی تری پێسکۆڤ:
▫️ وەستانی دانووستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین بەهۆی ئیستفزازی کیێڤ و ئەورووپاوە بووە.
▫️ پێسکۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پچڕانەی ئۆکراین لە گفتوگۆکاندا دروستیکرد، ڕێگری لە گەیشتن بە ڕێککەوتن دەکات. ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ باسێک لەسەر متمانەی یەکتر لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤ دا نەکراوە.
▫️ کۆشکی کرێملین ئامادە نەبوو پێشبینی وادەی لووتکەی ڕووسیا و ئەمریکا بکات.
▫️ فرۆشتنی سەروەت و سامانی لوکۆیل و چارەسەرکردنی پرسی ئۆکراین پەیوەندییان نییە؛ ڕەهەندی جیاواز نیشان دەدەن.
▫️ لەبارەی هەڵدانی مووشەکی بالیستیکی کۆریای باکوور: ڕووسیا ڕێز لە مافی ڕەوای پیوونگ یانگ دەگرێت بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ووڵاتەکەی.
ئەم بابەتە 5 جار خوێندراوەتەوە