میدیاکان : بەریتانیا خۆی بۆ لەشکرکێشی ڕووسیا لە قووڵایی چیاکانی نۆرڤێژ ئامادە دەکات
پەیامی کورد ... میدیاکان : بەریتانیا خۆی بۆ لەشکرکێشی ڕووسیا لە قووڵایی چیاکانی نۆرڤێژ ئامادە دەکات
🔸بەپێی ڕاپۆرتە میدیایی یەکانی ڕۆژئاوا، هێزەکانی بەریتانیا ڕەوانەی بۆدۆ کراون کە دەکەوێتە نێوان دەریا و لووتکەی بەفراوی بازنەی جەمسەری باکوور، بۆ ئەوەی ستراتیژی سەربازی لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ڕووسیا پراکتیزە بکەن.
بۆچی نۆرڤێژ خەریکی درووستکردنی بنکە سەربازییەکانی سەردەمی جەنگی ساردە؟
ساڵانە سەدان هەزار گەشتیار ڕوو لە باکووری نۆرڤێژ دەکەن، بەڵام دونیایەکی شاراوە لەوێ هەیە کە هەرگیز نایبینن. لە قووڵایی ئەشکەوتە شاخەکان دا شاراوەن، فڕۆکە جەنگییەکان و ژێردەریایی ئەتۆمییەکان شاراوەن.
نۆرڤێژ خاکێکی پڕە لە بنکەری ژێر زەوی. لە لووتکەی جەنگی سارددا، ئەم ووڵاتە شاخئاوی و کەم دانیشتووانە نزیکەی ٣ هەزار دامەزراوەی ژێرزەمینی هەبووە کە هێزە چەکدارەکانی و هاوپەیمانەکانی دەیانتوانی خۆیان لێ بشارنەوە و بۆ هەر هێرشبەرێک قورس بکەن. مێژووی ئەو بنکەرانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە نۆرڤێژ بەشێک بووە لە دیواری ئەتڵەسی هیتلەر لە کاتی جەنگی جیهانی دووەم دا، و تەنانەت پێشتریش. بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر نۆرڤێژێێەکان تا ڕادەیەکی زۆر بێ ئاگا بوون لە بوونیان.
ئێستا کە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا ئۆکراینی گرتووەتەوە، نۆرڤێژ دوو لە گرینگترین و ئایکۆنیترین دامەزراوە ژێرزەمینییەکانی لە شەڕی ساردەوە چالاک دەکاتەوە.
لە باکووری بازنەی جەمسەری باکوور و نزیک لە سنووری ڕووسیا، بنکەرەکانی بنکەی ئاسمانی باردوفۆس و بنکەی دەریایی ئۆلاڤسڤێرن دیمەنی فیلمێکی سیخوڕییان هەیە: دیواری بەردی ناڕێک، کۆنکرێتی پۆلێش کراو و ئامێری سەربازی. ئۆلاڤسڤێرن لە بناری شاخێکەوە بڕاوەتەوە و بە چینێکی ٢٧٥ مەتری بەردی ڕەق پارێزراوە، دیمەنێکی ناوازەیە، بەتایبەتی بەهۆی تونێلی دەرچوونی ٩٠٩ مەتری و دەرگایەکی گەورەی دژە تەقینەوە.
بۆچی جارێکی تر ئەم بنکەرە گەورانە پێویستن؟ یەکیتی سۆڤیەت کە هۆکاری سەرەکی بونیادنانی ئەوان بوو، ئیتر بوونی نییە. ئایا بەڕاستی شتێکی مەنتیقیە کە پارەیەکی زۆر بۆ پێکهاتە گرانبەهاکان خەرج بکرێت؟
لە وێنە بانگەشەیی یەکان بۆ کردنەوەی هەنگارییەکانی باردوفۆس، فڕۆکەیەکی جۆری لاکهید مارتن ئێف ٣٥ لایتنینگ II وەک باڵندەیەکی نێچیر لە ژێر ڕوناکی سەقفی کەوانەیی هەنگارەکەدا دانیشتووە. ئەم بنکە ئاسمانییە کە لە ساڵی ١٩٣٨ کرایەوە، سەردەمانێک شوێنی شەڕکەرانی ئاڵمانی بووە کە کەشتییە جەنگییە گەورەکەی تیرپیتزیان پاراستووە، کە لە فیۆردێکی نزیک لەنگەری گرتبوو.
لە دوای جەنگی جیهانی دووەم، هێزی ئاسمانی شاهانەی نۆرڤێژ هەنگارە شاخەکانی خۆی بەکارهێنا بۆ پاراستنی شەڕکەرەکانی لە ئەگەری هێرشی سۆڤیەت. هەنگارەکان تەواو تەیار بوون بۆ فڕۆکە و فڕۆکەوانەکان؛ لە تانکی سووتەمەنی و کۆگاکانی چەکەوە تا شوێنی چاککردنەوەی سیستەمی ئاسمانی و شوێنی پشوودانی تیمەکە. بەڵام نزیکەی ٤٠ ساڵ لەمەوبەر ئەو بنکە داخراوە و جێهێڵدراوە.
ئێستا وا دیارە جارێکی تر پێویست بە باردۆفۆس دەبێتەوە.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە