بەردەوامی دەستبەسەرکردن و چارەنووسی ناڕووونی چیاکۆ ڕەزایی و ئازاد حاجی میرزایی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە

بەردەوامی دەستبەسەرکردن و چارەنووسی ناڕووونی چیاکۆ ڕەزایی و ئازاد حاجی میرزایی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە
پەیامی کورد   ...   بەردەوامی دەستبەسەرکردن و چارەنووسی ناڕووونی چیاکۆ ڕەزایی و ئازاد حاجی میرزایی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە

چیاکۆ ڕەزایی و ئازاد حاجی میرزایی، دوو هاووڵاتیی کوردی دانیشتووی شاری سنە، بە تێپەڕبوونی بە ڕیز ٦٤ و ٢٤ ڕۆژ لە دەست بەسەرکردنی ئارەزوومەندانە لە دۆخێكی ناڕوون دان و لە مافە سەرەتاییەکانی وەک دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێكەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.

چیاکۆ ڕەزایی، قارەمانی وەرزشی ڕەزمی و یەکێک لە دەست بەسەركراوانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕی "ژن، ژیان، ئازادی"، لە ١٤ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٤ لەلایەن بەكرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کرا.

هەروەها ئازاد حاجی میرزایی، چالاکی مەدەنی خەڵکی گوندی باباریز سەر بە سنە، ڕۆژی ١٣ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٤ بە بێ فەرمانی دادگا لە شوێنی کارەکەی لە بازاڕی سنە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەردوو هاووڵاتی سەرەڕای دانانی بارمتە، هێشتا لە دەست بەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دان و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندرووستی و ئەو تۆمەتانەی كە دراوەتە پاڵیان لەبەردەستدا نییە.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە