بەرپرسێکی باڵای ئەورووپا : پشتیوانی کۆماری ئیسلامی لە ڕووسیا هەڕەشەیەکی گەورەی جیهانییە

بەرپرسێکی باڵای ئەورووپا : پشتیوانی کۆماری ئیسلامی لە ڕووسیا هەڕەشەیەکی گەورەی جیهانییە
پەیامی کورد    ...   بەرپرسێکی باڵای ئەورووپا : پشتیوانی کۆماری ئیسلامی لە ڕووسیا هەڕەشەیەکی گەورەی جیهانییە

کایا کالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕەشەمە  لە کۆبوونەوەی ساڵانەی هاوکاری یەکیتی ئەورووپا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی هۆشداری بە شەورای ئەمنییەت دا.

لە بەشێکی قسەکانیدا ئەم بەرپرسە باڵایە بەردەوامی دەستدرێژییەکانی ڕووسیای بۆ سەر ئۆکراین مەحکووم کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر ڕووسیا کۆتایی بە هێرشەکانی خۆی بهێنێت، ئەوا دەتوانێت دەست بەجێ ئەم شەڕە کۆتایی پێ بهێنێت.

کالاس لە ووتارەکەیدا لەم دانیشتنەی شۆرای ئەمنییەتی دا باسی لە ئێران کرد و پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی بە پێشێلکردنی بەڵێنەکانی بە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی شۆرای ئەمنییەت زانی.

ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە