بەرپرسێکی پێشووی ئەمنیەتی بەریتانیا : لەندەن لە نفووزی خامنەیی پاك بكەنەوە

تام توگنهات، نوێنەری پەرلەمان و جێگری ئەمنیەتی پێشووی وەزیری كشوەری بەریتانیا، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا کە لە لاپەڕەی ئێکس ڕێکخراوی "یەکگرتوویی دژی ئێرانی ئەتۆمی" بڵاویکردووەتەوە، هۆشداری دەدات و دەڵێت: "ئێمە لە دۆخی ئاگاداری پێدانین، چونکە چالاکییەکانی ڕێژێمی خامنەیی لە بەریتانیا زۆر پشتگوێ دەخرێن".
ناوبراو بە پێداگری لەسەر پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی نفووزی کۆماری ئیسلامی لەسەر خاکی بەریتانیا، زیادی کرد: ئێمە دەبێ لە بەرامبەر تووندوتیژییەكانی خامنەیی لە بەریتانیا بوەستینەوە و ئەو هەڕەشەكانی ئەو ڕێژیمە لە دژی خۆمان پووچەڵ بكەینەوە.
تۆگنهات لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : دەبێ بەریتانیا بکەینە شوێنێکی دوور لە خامنەیی. ئەندامە جۆراوجۆرەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوەندە فەرهەنگییە ئیسلامییەکان، مزگەوت و شوێنگەلێک کە دەبێ شوێنی کۆبوونەوە و یەکگرتوویی خەڵک بن، بۆ درووستکردنی دووبەرەکی و پەرەپێدانی ڕق و تووندوتیژی کەڵک وەردەگرن.





