هێرشەکانی ئیسرائیل و زیانی قورس بە قوتابییانی دینی و ئاخووندەكانی حكوومەتی ئێران

پەیامی کورد ... هێرشەکانی ئیسرائیل و زیانی قورس بە قوتابییانی دینی و ئاخووندەكانی حكوومەتی ئێران
دوابەدوای شەپۆلی بێوێنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە خاكی ئێران دا، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە زیانی زۆر لە نێوان هێزەکانی سەر بە دامەزراوە ئایینیەکان دەکەن.
دەیان كەس لە قوتابییانی دینی و ئاخووندەكان کە لە پێکهاتە سەربازی، ئەمنیەتی و ئایدئۆلۆژییەکانی سوپای پاسداران و بەسیج دا ڕۆڵیان هەبووە، لەو هێرشانەدا کوژران.
قوم، بنکەی سەرەکی حەوزەكانی حکوومەتی و مێشكی سەرکوتی عەقیدەتی، ئەمڕۆ بە ڕووخسارێکی ماتەمئاوی و بێدەنگییەکی قورس بە پێشوازی دەرئەنجامەکانی ئەو هێرشانە ڕۆیشتووە. ئەو کەسانەی کە تا دوێنێ فەتوای کوشتن و سەرکوتکردنیان لەسەر مینبەرە فەرمییەکان دەردەکرد، ئێستا خۆیان کراونەتە ئامانج.
ئەمە یەکەم جارە لە مێژووی کۆماری ئیسلامی دا گورزێکی لەو شێوەیە نەک تەنیا لە ئۆتۆمبێلی نیزامی بەڵکوو لە ناوەڕۆکی دینی-ئەمنییەتیش بدرێت.
ئێستا بۆ ڕێژیم نەک هەر سەربازگەکان بەڵکوو حوجرەكانیش نائەمن بوون.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە




