وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بۆ عێراقچی : ئارام بە جەنابی وەزیر!

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بۆ عێراقچی : ئارام بە جەنابی وەزیر!
پەیامی کورد   ...   وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بۆ عێراقچی : ئارام بە جەنابی وەزیر!

گیدئون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، بە شێوازێكی سووکایەتییانە کاردانەوەی بەرامبەر بە تویتێکی دەمارگیرانەی عەباس عێراقچی، دیپلۆماتکاری باڵای کۆماری ئیسلامی دەربڕی.

لە کاتێکدا عێراقچی بە شێوەیەکی زارەکی هێرشی کردە سەر سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و بانگەشەی ئەوەی کرد کە تاران هەرگیز ناچێتە ژێر داواکارییەکانی ناتانیاهوو ، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئەوی بە "ناسەقامگیری عەسەبی" تۆمەتبار كرد و نووسیویەتی:

"خەریكم بیر دەكەمەوە دوایین جار کەی بوو بابەتێكم لەم ئاستە دەمارگیرییە خوێندبووە. ئارام بە جەنابی وەزیر !"

ئەم کاردانەوەیە نەک هەر بێ ئیعتباری دیپلۆماسیەتی کۆماری ئیسلامی لە بیروڕای گشتی جیهانی دا نیشان دەدات، بەڵکوو ئەوە نیشان دەدات کە تەنانەت لە ئاستی مشتومڕی تویتەریش دا تاران لە پێگەیەكی لاوازدا مامەڵە دەکات.

ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە