“هێرشێک کە ٢٢ ساڵ مەشقی بۆ کرا، بەڵام هیچ سەرۆکێک بوێری ئەنجام دانی نەبوو”

“هێرشێک کە ٢٢ ساڵ مەشقی بۆ کرا، بەڵام هیچ سەرۆکێک بوێری ئەنجام دانی نەبوو”
پەیامی کورد   ...   “هێرشێک کە ٢٢ ساڵ مەشقی بۆ کرا، بەڵام هیچ سەرۆکێک بوێری ئەنجام دانی نەبوو”

ترامپ : هێرشمان کردە سەر دامەزراوەكانی کۆماری ئیسلامی، ئەنجامەكەی ئەگەر لە سفر تا ١٠ بێت، نمرەی ئەو هێرشە ١٥ بوو!

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا لە فڕۆکەخانە، دۆناڵد ترامپ بە فەرمی باسی لەو ئۆپراسیۆنە کرد کە ماوەی مانگێکە کۆماری ئیسلامی ڕەتی دەکاتەوە یان پەردەپۆشی دەکات.
هێرشێکی سەرکەوتوو، ئامانجدار و چڕ بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕێژیمی ئێران.

ترامپ لە ناو ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند : "ئەم هێرشە سەرکەوتنێکی گەورە بوو. ئێمە کۆماری ئیسلامی مان لە چەک داماڵی. فڕۆکەوانەکان لە ئۆفیسەکەم ووتیان ئێمە ٢٢ ساڵە مەشقی بۆ دەکەین، بەڵام هیچ سەرۆکێک بوێری نەبوو فەرمانەکە دەربکات... من کردم. لە ١٠ ئەم هێرشە ١٥ی بەدەست هێنا".

لە کاتێكدا كە سانسۆر دەكەن، بەرپرسانی ئەمریكا بە ئاشکرا باس لە تێکدان و لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی دەکەن.

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە