بەپەلە ... دوو تەقینەوەی گەورە لە دەورووبەری کرماشان

بەپەلە   ...   دوو تەقینەوەی گەورە لە دەورووبەری کرماشان
پەیامی کورد   ...   دوو تەقینەوەی گەورە لە دەورووبەری کرماشان

چەند خولەکێک لەمەوبەر سەرچاوە خۆجەیی یەکان باسیان لە بیستنی دوو تەقینەوەی بەهێز لە دەورووبەری کرماشان كرد. 

بە ووتەی شایەتحاڵان دەنگی ئەم تەقینەوانە لە ناوچەکانی دەورووبەری شارەکە بیستراوە و نیگەرانی هاووڵاتیانی لێکەوتەوە.

سەرچاوە خۆجەیی یەکان لە کرماشان ڕایانگەیاند، ئێوارەی چوارشەممە ٢ی جووڵای ٢٠٢٥، نزیکەی کاتژمێر ٦:٠٠ی پاشنیوەڕۆ، سێ تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە سایتی مووشەکی “تنگ كنشت” لە نزیک شاری کرماشان ڕووی داوە.

شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە تەقینەوەکان لە ناو پادگانەكەوە بیستراون و ڕاستەوخۆ دوای ئەوە دووکەڵی سپی لە نێو ئەو کۆمەڵگە سەربازییە بەرزبووەتەوە. دوای ماوەیەکی کەم، ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و ئامبۆلانس بە خێرایی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون و چوونە نێو سەربازگەکە.

سایتی “تنگ كنشت” بە یەکێک لە ناوەندە هەستیارەکانی سەربازی-مووشەکی سوپای پاسداران لە ڕۆژئاوای ووڵات دادەندرێت.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە