تامی برۆس : پێویستە ئێران دەست بەجێ ، دەست بە هاوكارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بكاتەوە

تامی برۆس : پێویستە ئێران دەست بەجێ ، دەست بە هاوكارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بكاتەوە
پەیامی کورد   ...   تامی برۆس : پێویستە ئێران دەست بەجێ ، دەست بە هاوكاریییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بكاتەوە

دوای ئەوەی سەرۆككۆماری ئێران یاسای ڕاگرتنی هاوكاری ئێرانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم خستە بواری جێبەجێكردن ، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئەم كارەی ئێران " جێگای قبووڵكردن نییە."

تامی بڕۆس، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، چوارشەممە، سەبارەت بە راگرتنی هاوكاری ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم ووتی، "ئێمە ووشەی جێگای قبووڵ نەكردن بەكاردەهێنین، چوونكە ئێران لەكاتێك دا بڕیاری راگرتنی هاوكاری لەگەڵ ئاژانسەكە داوە كە هێشتا دەرفەتی هەبوو بۆ گۆڕینی ڕێگەكەی و هەڵبژاردنی ڕێگەی ئاشتی و خۆش گوزەرانی."
تامی برۆس ووتیشی، پێویستە ئێران دەست بەجێ دەست بە هاوكاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم بكاتەوە.
جەختیشی كردەوە كە دەبێت ئێران پابەندی پەیماننامەی رێگری لە بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆم بێت.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە