وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای سەپاندنەوەی سەرجەم سزاکان بەسەر ئێران دا دەکات

پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای سەپاندنەوەی سەرجەم سزاکان بەسەر ئێران دا دەکات
گێدعۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، دوابەدوای ڕاگرتنی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی، داوای سەپاندنی سەرجەم سزاکانی سەر ئێرانی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی : "کاتی ئەوە هاتووە میکانیزمی سناپ باک چالاک بکرێت، داوای لە ووڵاتانی E3 کردووە؛ ئاڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا "هەموو سزاکان بەسەر ئێران دا بسەپێننەوە".
ساعر پێی وایە، "ئێران سەبارەت بە ڕاگرتنی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانس بێڕێزی کردووە و بەمەش وازهێنانێکی تەواو لە هەموو پابەندبوونە ناوەکییە نێودەوڵەتییەکان پێک دەهێنێت".
دەشڵێ : ئێستا کاتی ئەوەیە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە هەنگاو بنێت.
سناپ باک واتە "سەپاندنەوەی سزاکان، یەکێکە لە بەهێزترین ئامرازە دیپلۆماسییەکان، تا ئێستا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا پێشبینی کراوە. ڕێگە دەدات بە سەپاندنی خێرای سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایش بەسەر ئێران دا لە ئەگەری پێشێل کردنی بەڵێننامە ئەتۆمییەکانی.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




