مەسعوود پزیشکیان یاسای ڕاگرتنی هاوکاری کردنی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی پەسەند کرد

مەسعوود پزیشکیان یاسای ڕاگرتنی هاوکاری کردنی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی پەسەند کرد
پەیامی کورد   ...   مەسعوود پزیشکیان یاسای ڕاگرتنی هاوکاری کردنی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی پەسەند کرد

 
مەسعوود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری دانراوی عەلی خامنەیی، یاسای ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی پەسەند کرد، کە پێشتر لەلایەن پەرلەمانی ووڵاتەکە پەسەند کرابوو.

دەرکردن و پەسەندکردنی ئەم یاسایە لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران هات. 
پێشتر ئەندامانی پەرلەمانی ئێران پڕۆژە یاسایەکیان لەژێر ناوی "هەڵپەساردنی هاوکاری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی" خستە ڕوو، دواتر بەپەلە پڕۆژە یاساکە پەسەند کرا.
 

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە