بەیاننامەیەكی گرینگ لە هێزی پاسەوانی سنووری مەریوان ەوە بۆ تەواوی ئەم خەڵکانە
پەیامی کورد ... بەیاننامەیەكی گرینگ لە هێزی پاسەوانی سنووری مەریوان ەوە بۆ تەواوی ئەم خەڵکانە
هێزی پاسەوانی سنووری مەریوان لە بەیاننامەیەكی كورت دا كە ڕۆژی پێنج شەممە بڵاو كرایەوە، هۆشداری دا بە هاووڵاتییان كە بەهۆی دۆخی ئەمنی ناوچەكە بە هیچ شێوەیەك سەردانی ناوچە سنوورییەكان نەكەن.
لە بەیاننامەكەدا كە ناوی ناوەندی فەرماندەیی هێزی پاسەوانی سنووری مەریوانی لەسەر بوو، داوا لە دانیشتووانی شارەكانی مەریوان و سەوڵاوا كراوە لە هاتوچۆ بۆ ناوچە سنوورییەكان خۆبپارێزن بۆ ئەوەی تووشی ڕووداوی دڵتەزێن نەبن.
هێزی پاسەوانی سنووری مەریوان هۆكاری ئەم بڕیارەی بۆ بارودۆخی ئەمنی ناوچە و پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی تووندوتۆڵی ئەمنی لە ناوچە سنوورییەكان گەڕاندەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هەندێك سەرچاوەی هەواڵ بڵاویان كردەوە كە كۆماری ئیسلامی خەریكە چەكی قورس و كەلوپەلی سەربازی بۆ ناوچە سنوورییەكان دەگوازێتەوە.