ترامپ : ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ڕووسیادایە

پەیامی کورد ... ترامپ : ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ڕووسیادایە
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشینتۆن "پەیامی ئەرێنی" لەبارەی پێشنیاری ئاگربەستی ئۆکراین پێگەیشتووە.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، چوارشەممە بەکاتی ناوخۆی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هیوادارە ڕووسیا ڕازی بێت بە ئاگربەستی 30 ڕۆژە.
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە تۆپەکە لە گۆڕەپانی ڕووسیادایە و دەشڵێت: ئێستا ئەوە کاری ڕووسیایە.
ئەم ووتانەی ترامپ لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئەمریکا بەرەو مۆسکۆ بەرەو مۆسکۆ دەڕۆن بۆ وتووێژ لەگەڵ ڕووسیا.
ترامپ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا "پەیامی ئەرێنی" سەبارەت بە ئاگربەستی پێشنیارکراوی پێگەیشتووە، بەڵام ووردەکاری پەیامە ئەرێنییەکانی نەخستەڕوو.
سەرۆکی ئەمریکا پێشتر پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئۆکراین بۆ ئاگربەستی 30 ڕۆژە و گەڕانەوەی ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین بۆ کۆشکی سپی کرد و ووتی: هیوادارم پووتین یش ڕازی بێت بە ئاگربەست.
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە




