ترامپ بە بڵاوكردنەوەی " ئێران بۆمباران بكە"، "ئایەتوڵڵاکان بخەنە ناو تابووتەکانەوە" ، ئاڵۆزییەكی نوێی درووست كردووە

پەیامی کورد ... ترامپ بە بڵاوكردنەوەی " ئێران بۆمباران بكە"، "ئایەتوڵڵاکان بخەنە ناو تابووتەکانەوە" ، ئاڵۆزییەكی نوێی درووست كردووە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیای خۆی، جارێکی دیکە سەرنجی تووندی میدیا و جەماوەری بۆ خۆی ڕاکێشا. لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا گۆرانییەكی کۆن و مشتومڕئاوی “Bomb Iran"، یان ئێران بۆمبارن بكە، لەگەڵ دیمەنی بۆردومانی ئاسمانی كە فڕینی فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی B2 لەگەڵ دایە بڵاو كردەوە.
گۆرانییەکە لە ساڵی ١٩٨٠ لە کاتی قەیرانی بارمتەگرتن لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران پێشکەش کراوە و درووشمی وەک "ئایەتوڵڵا بخەرە ناو تابووتێک" و "ئێران بگۆڕە بۆ پاركینگێك" لەخۆدەگرێت، دەستەواژەگەلێك کە زۆر کەس بە ئاشكرا بە سووکایەتی کردنی دەزانن.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە





