پەرلەمانی ئێران بە یاسا هەماهەنگییەکانی لەگەڵ ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی ڕاگرت

پەرلەمانی ئێران بە یاسا هەماهەنگییەکانی لەگەڵ ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی ڕاگرت
پەیامی کورد   ...   پەرلەمانی ئێران بە یاسا هەماهەنگییەکانی لەگەڵ ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی ڕاگرت

ئێران هەماهەنگییەکانی لەگەڵ ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی ڕاگرت. سەرۆکی پەرلەمانی گەندەڵی ڕێژیمیش دەڵێت: خێراتر لە جاران لە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەمان بەردەوام دەبین.

چوارشەممە، بەناو پەرلەمانی ئێران بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای کۆتایی هێنان بە هەماهەنگییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی پەسەند کرد.

لە کۆی ٢١٩ پەرلەمانتاری ئامادەبووی کۆبوونەوەکە، ٢١٠ پەرلەمانتار بە (بەڵێ) دەنگیان بە پرۆژەیاساکە دا، تەنیا دوو پەرلەمانتار دەنگیان (نەخێر) بوو. بە گوێرەی پرۆژەیاساکە، هیچ کەسێک لە ئێران بۆی نییە هاوکاری ئاژانسەکە و نوێنەرانی بکات؛ هەر کەسێکیش سەرپێچی بڕیارەکە بکات، بە تووندترین شێوە سزا دەدرێت.

ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە