کەناڵە ئیسرائیلییەکان : ئاگرکەوتنەوە لە بورجی ئاسمان لە تاران بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بە ئامانجگرتنی بەرپرسانی سوپای پاسداران بووە

پەیامی کورد ... کەناڵە ئیسرائیلییەکان : ئاگرکەوتنەوە لە بورجی ئاسمان لە تاران بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بە ئامانجگرتنی بەرپرسانی سوپای پاسداران بووە
بەگوێرەی هەندێک لە کەناڵەکانی تێلێگرامی ئیسرائیل، ئاگرکەوتنەوەکەی بورجی ئاسمان کە دەکەوێتە ناوچەی فەرمانیە لە تاران، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بووە.
ئەم سەرچاوە نافەرمیانە باس لەوە دەکەن کە بەرپرسانی سوپای تیرۆریستی پاسداران لەو هێرشەدا کراونەتە ئامانج.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تاران و ناوچە هەستیارەکانی دیکەی ئێران کراونەتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە قسە و باسەکان سەبارەت بە زیادبوونی ئۆپراسیۆنە سێبەرەکانی ئیسرائیل لە ناو خاکی ئێران دا پەرەی سەندووە.
بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری ووردی ئاگرە كەوتنەوەكە بڵاونەکراوەتەوە.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە





