هۆشداری نوێی دۆناڵد ترامپ بە ئێران

پەیامی کورد ... هۆشداری نوێی دۆناڵد ترامپ بە ئێران
ترامپ هۆشداری دەداتە کۆماری ئیسلامی و ڕایگەیاند : ئەگەر پیتاندن دەستپێبکاتەوە، ئەمریکا جارێکی دیکە هێرش دەکات
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە كاردانەوەی ئەمریکا بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی بەرنامەی پیتاندنی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی، بە لێبڕاوانەوە ووتی: “بە دڵنیاییەوە”.
ئەم لێدوانانە دوای هێرشە سەربازییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕێژیم، لەوانە لە نەتەنز و ئیسفەهان هاتنە ئاراوە، کە بە ووتەی کاربەدەستانی ئەمریکا، بەرنامەی ئەتۆمی ڕێژیمیان بە تووندی لاواز کردووە.
ترامپ کە پێشتر لە لوتکەی ناتۆ ڕایگەیاندبوو کە کۆماری ئیسلامی لە ئێستادا توانای دەوڵەمەندکردن یان درووستکردنی چەکی ئەتۆمی نییە، ئەمجارە هۆشداری دا کە هەر هەوڵێکی ڕێژیم بۆ گەڕانەوە بۆ چالاکییە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ووڵامێکی لێبڕاوانەی سەربازی ئەمریکا بەرەوڕوو دەبێتەوە.
ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە




