یەکێکی دیکە لە هەڵقە سەرەکییەکانی گواستنەوەی دارایی کۆماری ئیسلامی بۆ حیزبۆڵڵای لوبنان و دوو کوڕەکەی لە لایەن ئیسرائیل ەوە کوژرا

پەیامی کورد ... یەکێکی دیکە لە هەڵقە سەرەکییەکانی گواستنەوەی دارایی کۆماری ئیسلامی بۆ حیزبۆڵڵای لوبنان و دوو کوڕەکەی لە لایەن ئیسرائیل ەوە کوژرا
سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند کە لە هێرشێکی ئاسمانی دا لە باشووری لوبنان یەکێک لە هەڵقە سەرەکییەکانی گواستنەوەی دارایی کۆماری ئیسلامی بۆ حیزبۆڵڵای لوبنان یان کردووەتە ئامانج.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بە پشت بەستن بە زانیاری درووست لە یەکەی هەواڵگری ئەرتەشی ئیسرائیل، ڕۆژی سێشەممە سەرکەوتوو بوون لە كوشتنی “هەیسەم عەبدۆڵڵا بێکری”، بەرپرسی بۆرسەی "ئەلسادق" کە بەرپرسیار بوو لە گواستنەوەی پارە بۆ حیزبۆڵڵا.
بە ووتەی ئەرتەشی ئیسرائیل، بۆرسەی ئەلسادق وەک بەشێک لە ژێرخانی دارایی سوپای قودسی پاسداران کاری دەكرد و ڕۆڵی ڕاستەوخۆی هەبووە لە دابینکردنی دارایی ئۆپراسیۆنە سەربازی و تیرۆریستییەکانی حیزبۆڵڵا.
ئەو سەرچاوە دارایی یانە تەنها بۆ کڕینی چەک و کەرەستەی سەربازی بەکارنەهێندراون، بەڵکوو بۆ پێدانی مووچەی تیرۆریستانی حیزبۆڵڵا و بەهێزکردنی ئەو گرووپە لە ناوچەكەدا بەکارهێندراوە.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




