زانکۆی ئیمام حسێن لە تاران لە هێرشی مووشەکی ئیسرائیل وێران کرا

زانکۆی ئیمام حسێن لە تاران لە هێرشی مووشەکی ئیسرائیل وێران کرا
پەیامی کورد   ...   زانکۆی ئیمام حسێن لە تاران لە هێرشی مووشەکی ئیسرائیل وێران کرا

وێرانبوونی زانکۆی ئیمام حسێن لە تاران لە هێرشی مووشەکی ئیسرائیل دا ؛ گورزێکی قورس لە بەرنامەی ئەتۆمی ڕژێم

وێنە بڵاوكراوەكانی مانگی دەستکرد لە بۆردوومانەكانی ڕۆژی دووشەممەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، نیشان دەدەن كە زیانێکی بەرفراوان بە زانکۆی سەربازی _ ئەندازیاری ئیمام حسێن لە تاران گەیشتووە. ئەم زانکۆیە کە سەر بە سوپای پاسدارانە، وەک یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی مەشق و ڕاهێنان بۆ فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران و تاقیگەی توێژینەوەی پەیوەندیدار بە بەرنامەی ئەتۆمی ڕێژیم ناسراوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆرێک لە زانایانی سەرەکی لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دا لەو ناوەندەدا کاریان کردووە و لە هێرشەکاندا کوژراون.

وێنەكانی مانگی دەستکرد کە لەلایەن سەرچاوە هەواڵییە سەربەخۆکان و لێكۆڵەران پێداچوونەوەیان بۆ کراوە، زیانێکی زۆر لە پێکهاتە سەرەکییەکانی زانکۆکە نیشان دەدەن. ئەم هێرشە کە بەشێک لە ئۆپراسیۆنی بەرفراوانتری ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە سەربازی و ناوکییەکانی کۆماری ئیسلامی بوو، گورزێکی کوشندەی لە ژێرخانە هەستیارەکانی ڕێژیم داوە.

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە