ترامپ : شەڕی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ڕووی نەدا، من پێشم بەوە گرت 

ترامپ : شەڕی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ڕووی نەدا، من پێشم بەوە گرت 
پەیامی کورد   ...   ترامپ : شەڕی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ڕووی نەدا، من پێشم بەوە گرت 

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی دەیلی کالەر، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئیدارەکەی توانی پێش بە شەڕی ئەتۆمی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بگرێت.

ناوبراو ووتیشی: “من حەوت شەڕم ڕاگرت و شەڕی ئەتۆمیم لەگەڵ ئێران لەناو برد”.

ترامپ بە ئاماژەدان بە پشتیوانییەکانی بۆ ئیسرائیل زیادی کرد کە کەس ئەوەندەی ئەو بۆ ئیسرائیل كاری نەکردووە و هێرشەکانی ئەم دوایی یەی ئەمریکا بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕێژیمی ئێرانی "بەتەواوی لەناوبردووە".

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە دەسەڵاتی لۆبی ئیسرائیل لە کۆنگرێسدا کەم بووەتەوە و پشتیوانی بێ مەرجی ئەمریکا بۆ ئەم ووڵاتە ئیتر وەک جاران نییە و ئەم شەڕە زیان بە وێنەی ئیسرائیل لە جیهان دا دەگەێنێت.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە