ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : هێشتا ئامادەین پیتاندن بۆ 3.67% کەم بکەینەوە، بە مەرجی پاراستنی پیتاندن لە ناوخۆی ووڵات دا 

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : هێشتا ئامادەین پیتاندن بۆ 3.67% کەم بکەینەوە، بە مەرجی پاراستنی پیتاندن لە ناوخۆی ووڵات دا 
پەیامی کورد   ...   ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : هێشتا ئامادەین پیتاندن بۆ 3.67% کەم بکەینەوە، بە مەرجی پاراستنی پیتاندن لە ناوخۆی ووڵات دا 

ئیسماعیل بەقایی، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ ڕۆژنامەی گاردییەنی بەریتانی ڕایگەیاند کە ئەورووپا لە لێواری دەست بەرداربوون لە ڕۆڵی خۆی وەک نێوەندگیر لە نێوان تاران و واشینتۆن دایە و بە شێوەیە پەروەندەی ئەتۆمی ڕێژیم ڕادەستی "ڤیتۆ"ی دۆناڵد ترامپ دەکات.

ووتیشی : هەر کە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر داوای ئەورووپا سەپێندرانەوە، ئەمریکا لە ڕێگەی ڤیتۆی خۆیەوە کۆنترۆڵی تەواوی پرۆسەکە لە ئەنجوومەنی ئاسایش دا دەکات.

بەقایی جارێکی دیکە بانگەشەی ئەوەی کرد کە ڕژێم هێشتا ئامادەیە بۆ ڕێککەوتنێک کە ڕێگە بە گەڕانەوەی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بدات و ئامادەیە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 3.67% کەم بکاتەوە، بە مەرجێک مافی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ناوخۆدا بپارێزرێت.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە