ناتانیاهوو : تا لە ناوچوونی میحوەری تیرۆری کۆماری ئیسلامی درێژە بە شەڕ دەدەین

ناتانیاهوو : تا لە ناوچوونی میحوەری تیرۆری کۆماری ئیسلامی درێژە بە شەڕ دەدەین
پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو : تا لە ناوچوونی میحوەری تیرۆری کۆماری ئیسلامی درێژە بە شەڕ دەدەین

بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ گەلی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا سوپای ئیسرائیل دەستکەوتی گەورەی لە دژی حەماس، حیزبوڵڵا و کۆماری ئیسلامی بەدەست هێناوە.

ناوبراو ئەو ڕەخنەگرانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن شەڕەکە هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێناوە، بە "کەسانی وەهمی" وەسف دەکات و دەڵێت؛
- "تەنها ڕۆژی ڕابردوو سەرکردەیەکی باڵای حەماس مان لەناوبرد".
- "چەند ڕۆژێک لەمەوبەر زۆربەی دەوڵەتی تیرۆری حووسییەکانمان لەناوبرد".
- "لە لوبنان هەر جارێک حیزبۆڵڵا سەری بەرز دەکاتەوە ئێمە سەرکوتی دەکەین".
- "چەند هەفتەیەک لەمەوبەر گەورەترین مەترسی لەسەر بوونی ئیسرائیل لە كاتی دامەزرانیەوە پووچەڵ كرایەوە”
ناتانیاهوو هەروەها باسی لەوە کرد کە ئیسرائیل "زەبرێکی زۆر قورس"ی لە بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی و پلانی بەرهەمهێنانی بیست هەزار موشەکی بالیستیک دا. بە وتەی ناوبراو ئامانجی کۆماری ئیسلامی "لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسرائیل ە"، بەڵام ئەم هەوڵە "شکستی هێناوە".

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆتایی دا جەختی لەوە کردەوە کە شەڕ بەردەوام دەبێت تا "میحوەری تیرۆر بە سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامی لەناو دەچێت"، هەموو بارمتەکان ئازاد دەکرێن و "حەماس لەنێو دەچێت".
 

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە