میدێڵ ئیست فۆرم : سوپای پاسداران قۆڵی سەرکوتی ناوخۆیی و هۆکاری تیرۆریزمی دەرەکی یە

میدێڵ ئیست فۆرم : سوپای پاسداران قۆڵی سەرکوتی ناوخۆیی و هۆکاری تیرۆریزمی دەرەکی یە
پەیامی کورد   ...   میدێڵ ئیست فۆرم : سوپای پاسداران قۆڵی سەرکوتی ناوخۆیی و هۆکاری تیرۆریزمی دەرەکی یە


ناوەندی بیرکردنەوەی "میدێل ئیست فۆرم"، بەبۆنەی دەرکردنی باڵیۆزی ئێران لە ئوستراڵیا ووتارێكی شیکاری لەسەر جەوهەر و پێناسەی سوپای پاسداران بڵاو کردووەتەوە و باسی لە پێ سپێردراوییە ئادئۆلۆژیکییەکانی ئەم ڕێکخراوە لە چوارچێوەی ڕێکخراوێکی تێرۆریستی دەوڵەتی دا کردووە.

جاناتان سپایەر، نووسەری ووتارەکە، سوپای پاسدارانی بە تێکەڵەیەک لە دامەزراوەیەکی دەوڵەتی و گرووپێکی تێرۆریستی لە قەڵەم داوە کە هاوتەریب لەگەڵ وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران چالاکی دەکات و نووسیویەتی: "ڕێژیمی تاران هەم خۆی بە دامەزراوەیەکی دەوڵەتی و هەم ناوەندی بزووتنەوەیەکی جیهانی ئیسلامی دەزانێت و وەزارەتی ئیتلاعات بەگشتی پەیوەندی بە ڕۆڵی یەکەمەوە هەیە و سوپای پاسدارانیش نوێنەری ڕۆڵی دووهەمی ڕێژیمە".

نووسەری ڕاپۆرتەکە بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی سپای پاسداران باس لە ئەرکی ئەم دامەزراوە بۆ پاراستنی ڕێژیم و بەرەوپێش بردنی بیرۆکە ئینقلابی یە ئیسلامی یەکانە کە لەژێر ئەو ناوەدا دەسەڵاتی گرتووەتە دەست و جەختی کردووەتەوە کە چالاکییەکانی ئەم ڕێکخراوە چوارچێوەیەکی بەربڵاوی بازرگانی، سەربازی، سەرکوتی ناوخۆیی و هەوڵی تێکدەرانە لە دەرەوەی ووڵات دەگرێتە بەر.

میدێل ئیست سەبارەت بە سەرکوتی ناوخۆیی نووسیویەتی: "سوپای پاسداران چەکدارانی بەسیج لە نێوخۆی ئێران کۆنتڕۆڵ دەکات و ئەمە ئامرازی سەرەکی بۆ سەرکوتی ناڕازییانی ناوخۆیی یە کە بە دڕندانەترین شێوە ئەنجام ئەدرێت".

ناوبراو هەروەها سوپای پاسدارانی بە ئێمپراتۆرییەکی ئابووری گەورە شوبهاندووە کە دەستی بە سەر بازرگانی، پیشەسازی، ووزە، بانکداری، سیستمی گواستنەوە، کانگاکان، پزیشکی، وەرزش و هەناردە و هاوردەکردن دا گرتووە.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە