سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان : باس لە ئەنجامدانی کۆڕبەندی ھەرێم و میسر دەكات

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان : باس لە ئەنجامدانی کۆڕبەندی ھەرێم و میسر دەكات
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان : باس لە ئەنجامدانی کۆڕبەندی ھەرێم و میسر دەكات

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ووتی، لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی کۆڕبەندێکی ئابووری لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ووڵاتی میسر بەڕێوە بچێت، چوونکە دەمانەوێت وەبەرھێنەرانی میسری سوود لە دەرفەتەکانی وبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان وەربگرن.

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕاکێشانی وەبەرھێنەرانی بیانی بۆ ھەرێمی کوردستان و ڕەخساندنی دەرفەتەکانی وبەرھێنان لە ھەموو سێکتەرەکاندا، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆڕبەندێکی ئابووری و وەبەرھێنان لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ووڵاتی میسر دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ھەماھەنگییەکی باشمان لەگەڵ کۆنسووڵخانەی میسر ھەیە.

سەبارەت بە ئامانجەکانی کۆڕبەندەکە، د. محەمەد شوکری ووتی، دەمانەوێت لە ڕێگەی ئەو کۆڕبەندەوە دەرفەتەکانی وەبەرھێنان و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان پێشانی وەبەرھێنەر و سەرمایەدار و کۆمپانیا میسرییەکان بدەین، بۆیە لەو کۆڕبەندەدا وەبەرھێنەر و بازرگان و کۆمپانیا میسری و ناوخۆیی یەکانی ھەرێمی کوردستان بەشدار دەبن.

ناوبراو دەشڵێت، بڕیارە ئەو کۆڕبەندە لە مانگی ١١ی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت و ئامادەکاری زۆر باش کراوە و دەمانەوێت ئاستی بازرگانی نێوان ھەرێمی کوردستان و میسر بەرز بکرێتەوە.

 

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە