ترامپ پێی وایە پێشکەوتن لە چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراین بەدیهاتووە
پەیامی کورد ... ترامپ پێی وایە پێشکەوتن لە چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراین بەدیهاتووە
🔸دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە پێشکەوتنی بەرچاو لە چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراین دا بەدیهاتووە.
🔸 دۆناڵد ترامپ لە دیدارێکی لەگەڵ سەرکردەکانی ئاسیای ناوەڕاست ووتی "ڕووسیا و ئۆکراین . تا ئێستا ئاشتیمان نەکردووە، بەڵام پێ موایە پێشکەوتنی بەرچاومان بەدەست هێناوە".
🔸ئەو دانیشتووی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەش کرد، دەیەوێت ناکۆکییەکە چارەسەربکات و هیوادارە "لەکاتێک دا لایەنەکان زۆر زیرەکانە مامەڵە بکەن و بگەنە ڕێککەوتن".
🔸ڕۆژێک پێشتر، ستیڤ ڤیتکاف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەواڵی "هەندێک پێشکەوتن"ی لە چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراین دا بڵاوکردەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، کاری تەکنیکی زۆر ماوە و پێویستە "پرۆتۆکۆڵە ئەمنییەکان بۆ ئۆکراین " ڕێک بکەون. ڤیتکاف هەروەها متمانەی خۆی دەربڕی کە ئەمریکا دەتوانێت ئاسانکاری بۆ ئاشتی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ بکات.
ئەم بابەتە 5 جار خوێندراوەتەوە