ترامپ : کۆماری ئیسلامی خوازیاری هەڵگرتنی سزاکانیەتی ؛ ئێران چیتر "مڵهوڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" نییە

ترامپ : کۆماری ئیسلامی خوازیاری هەڵگرتنی سزاکانیەتی ؛ ئێران چیتر "مڵهوڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" نییە
پەیامی کورد   ...   ترامپ : کۆماری ئیسلامی خوازیاری هەڵگرتنی سزاکانیەتی ؛ ئێران چیتر "مڵهوڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" نییە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی دیدارێکدا لەگەڵ سەرکردەکانی ووڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست ئاشکرای کرد کە کۆماری ئیسلامی لەبارەی ئیمكانی هەڵگرتنی سزاکان لە واشینتۆن پرس و ڕای كردووە..

ترامپ ووتی تاران لە ئێستادا لەژێر " تووندترین سزاکانی ئەمریکا"دایە و ئەو فشارانە بوونەتە هۆی ئەوەی کۆماری ئیسلامی لە جێبەجێکردنی ئامانجەکانی دا ڕووبەڕووی ئاستەنگی جیددی ببێتەوە.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە دابەزینی توانای سەربازی و ئەتۆمی ڕێژیمی ئێران، زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی سەردەمانێک دەستی بە چەکی ئەتۆمی گەیشتووە، کە ئێستا نییەتی، ڕۆژگارێک مڵهوڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، کە چیتر نییە. ئەو ووڵاتانەی کە دەیانویست بچنە ناو ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیم ەوە، پێشتر بەهۆی بارودۆخی ئێرانەوە نەیانتوانی ئەو کارە بکەن، بەڵام ئەمڕۆ دۆخەکە گۆڕاوە.

ترامپ بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا ووتی : بەهۆی ئەو هەوڵانەی کە لە ڕێگەی فڕۆکە جوانە بۆمبڕێژکراوانەی بی 2 ئەنجاممان دا، ئێستا دەزانم کۆماری ئیسلامی لە ڕووی ئەتۆمی و سەربازییەوە زۆر لاواز بووە.

لە کۆتایی دا ڕایگەیاند کە ئامادەیە داواکارییەکانی ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە سزاکان لەبەرچاو بگرێت و زیادی كرد: “بە ڕای من ئیمكانی هەیە.”
 

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە