دوو بەرپرسی باڵای دەوڵەتی ئەمریكا : ترامپ بۆ پێشگرتنی ئێران لە دەست ڕاگەیشتنی بە چەكی ئەتۆمی زۆر جیددییە

پەیامی کورد ... دوو بەرپرسی باڵای دەوڵەتی ئەمریكا : ترامپ بۆ پێشگرتنی ئێران لە دەست ڕاگەیشتنی بە چەكی ئەتۆمی زۆر جیددییە
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە دۆناڵد ترامپ زۆر جیددییە لە ڕێگریکردن لە ئێران بۆ بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی و هەموو بژاردەکان لەبەرچاو دەگیرێن. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاند کە ئێران بەردەوامە لە دەوڵەمەندکردن و پاڵپشتیکردنی تیرۆر و تا ئێستا هیچ پەیوەندییەک نەکراوە.
ئەو لێدوانەی ئەم دوو بەرپرسە باڵایەی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی فێبریوەری لە چاوپێکەوتن لەگەڵ دوو دەزگای ڕاگەیاندنی جیاوازدا کرا.
مایکل واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی بە فاكس نیووزی ڕاگەیاندووە، دۆناڵد ترامپ "بە تەواوی و زۆر جیددییە" کە ئێران هەرگیز ناتوانێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت.
جەختیشی لەوە کردەوە کە "ناتوانین ڕێگە بە ئێران بدەین پەنجەی لەسەر بزوێنەری [چەکێکی ئەتۆمی] بێت"، و ووردەکاری زیاتری نەخستەڕوو، بەڵام وتی کە دۆناڵد ترامپ "ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی هەر کارێک پێویست بێت بیگرێتەبەر و هەموو بژاردەکان لەسەر مێزەکەن".
ئەم بابەتە 32 جار خوێندراوەتەوە




