دەست بەسەر كرانی کچێکی کورد لە پاریزگای سنە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە کامیاران
پەیامی کورد ... دەست بەسەر كرانی کچێکی کورد لە پاریزگای سنە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە کامیاران
ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٤، کچێکی کورد سەر بە پارێزگای زیلان کەمانگەر خەڵکی کامیاران لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لەو شارە دەست بەسەر کرا.
هێزەکانی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی زیلان کەمانگەر لە کامیاران و بەبێ فەرمانی دادگا، دەستبەسەریان كردووە و بۆ دەست بەسەرگەیەكی ئەمنی لە شاری سنە ڕایانگواستووە.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەكانی ئیتلاعات لە کاتی پشکنینی ماڵەکەیاندا، مۆبایلی ئەندامانی خێزانەکەیان بردووە.