کچە کوردێکی ڕۆژهەڵاتی توانی پلەی یەکەمی کێبڕکێیەکانی ئاسیا لە بەحرەین بە دەست بهێنێت
پەیامی کورد ... کچە کوردێکی ڕۆژهەڵاتی توانی پلەی یەکەمی کێبڕکێیەکانی ئاسیا لە بەحرەین بە دەست بهێنێت
سەرکەوتنی وەرزشوانێكی کورد لە کێبڕکێكانی ئاسیادا
ڕۆژان بێهنامی ورزشوانی بەتوانای کوردستانی " ڕۆژهەڵات " و خەڵکی شاری سەقز سەر بە پارێزگای سنە ، لە کێبڕکێی سێهەمین قۆناغی وەرزشیی لاوانی ئاسیا لە بەحرەین، توانی پلەی یەکەم و میداڵی زێڕی ئەو وەرزشە بباتەوە و شانازییەکی دیکە بۆ کوردستان تۆمار بکات.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا "ڕۆژان بێهنامی" کچە وەرزشوانی کوردستانی کە لە کێبڕکێی کێشی ٤٨ کیلۆگرەمی ئاستی تەمەنی ١٤ و ١٥ ساڵەیی دا بەشداری کردووە و هەروەها ئەندامی تیمی کچانی مووی تای ئێران ە، توانی لەو کێبڕکێیەدا بەسەر ڕەقیبی "ڤییەتنامـ"ی خۆیـدا سەر بکەوێت و پلەی قارەمانیەتی ئاسیا بۆ خۆی مسۆگەر دەکات.
ئەو کچە وەرزشوانە هەتا ئێستا توانیویەتی چەندین سەرکەوتنی دیکە بەدەست بێنێت.