سیمینارێک لەسەر گەڕانەوەی خەلکی عەفرین لە حەلەب سازکرا

سیمینارێک لەسەر گەڕانەوەی خەلکی عەفرین لە حەلەب سازکرا


پەیامی کورد - حەلەب
ئەمڕۆ شەممە لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی شاری حەلەب، لایەنە سیاسییەکان سیمینارێکی دیالۆگیان لە ژێر ناوی "عەفرین کەرامەتی ئێمەیە، و داوای گەڕانەوەی شکۆمەندانە دەکەین" سازکرد.
لە سیمینارەکەدا چەند کۆمەڵی مافی مرۆڤ و کاروباری گشتی ئامادەی بوون.
مەناف جەعفەر، ئەندامی ئەنجوومەنی گەڕەکی شێخ مەقسوود لر شاری حەلەب بە پەیاما کورد ڕاگەیاند، بەشداربووانی سیمینارەکە داوای مافی خەڵکی عەفرینیان کردووە کە بە سەلامەتی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، "گەڕانەوەی دانیشتوانی عەفرین بۆ شارەکەیان مافێکی سروشتی و یاسایی و ڕەوایە".
ڕوونیشی کردەوە، "ئەو ئازار و ئاوارەیی و زەلیلییەی خەڵکی عەفرین تووشی بووە لەبیر ناکرێت، خەڵکی عەفرین کە بە زۆر لە زەوییەکانیان ئاوارە بوون، ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبنەوە".
گوتیشی، عەفرین پێش داگیرکاری، نممونەی پێکەوەژیانی ئاشتیانە بوو لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی سوریا، لەوانەش ئایین و کەمینەکان.

ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە