گرووپی حەوت وڵات "سەرکوتی سنوور بەزاندنی" ئێران شەرمەزار دەکەن.

گرووپی حەوت وڵاتان هاوشانی ئوسترالیا و نیوزلەندا ڕۆژی شەممە "سەرکوتی سنوور بەزاندنی" لەلایەن ئێرانەوە ئیدانەیان کرد.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئەو وڵاتانە ڕایانگەیاند: چالاکییە خراپەکانی ئێران، لەوانە هەوڵی کوشتن، ڕفاندن و هەراسانکردنی ناڕازییان لە دەرەوەی وڵات شەرمەزار دەکەین.
وڵاتانی بەشداربوو ئێرانیان بەوە تۆمەتبار کرد کە هەوڵی کوشتن و ڕفاندن و هەراسانکردنی ناڕازییە سیاسییەکانی دەرەوەی وڵات دەدات، ئەمە جگە لە دەستپێکردنی هێرشی ئەلیکترۆنی و میدیایی بە ئامانجی چاندنی دووبەرەکی لە کۆمەڵگاکانی ڕۆژئاوا و تیرۆرکردنی پێکهاتە جوولەکەکان.
هەروەها ڕایانگەیاند: "ئەم کارانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری دەوڵەت دەکەن و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بێدەنگ نابێت بەڵکو بەردەوام دەبێت لە بەرپەرچدانەوەی ئەم چالاکییانە لە ڕێگەی هاوکاری ئەمنی و هاوبەشکردنی زانیارییەوە".
لە بەیاننامەکەی گرووپی حەوتدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەزگای هەواڵگریی ئێران هەوڵەکانیان بۆ کوشتن و ڕفاندن و هەراسانکردنی ناڕازییە سیاسییەکان لە دەرەوەی وڵات چڕتر کردووەتەوە کە ئەمەش شێوازێکی نائارامکەر و قبوڵنەکراوی سەرکوتی سنوور بەزاندن پێکدەهێنێت.





