فەرماندەی پێشووی ناوگانی پێنجەمی ئەمریکا : کۆماری ئیسلامی لە هەوڵی تێكدانی پرۆسەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ە

فەرماندەی پێشووی ناوگانی پێنجەمی ئەمریکا : کۆماری ئیسلامی لە هەوڵی تێكدانی پرۆسەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ە
پەیامی کورد   ...   فەرماندەی پێشووی ناوگانی پێنجەمی ئەمریکا : کۆماری ئیسلامی لە هەوڵی تێكدانی پرۆسەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ە

کوین دانگن، فەرماندەی پێشووی ناوگانی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیووز ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە ڕۆڵێکی تێکدەرانەی لە هەوڵەکانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا گێڕاوە و ئێستاش "هەوڵ دەدات ڕۆڵی تێکدەرانە" لە پێشهاتەکانی ناوچەکەدا بگێڕێت.

دانگن بە ئاماژەدان بە مێژووی کۆماری ئیسلامی لە پشتیوانیکردنی گرووپەكانی وەک حەماس و جیهادی ئیسلامی زیادی کرد : “بارودۆخی ئەمڕۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕاوە، بەڵام پێناچێت ڕێژیمی ئێران لە پشتیوانی کردنی گرووپە بە وەکالەت و کردەوەی تیرۆریستی دەست هەڵبگرێت. ئەم ڕێژیمە هەرگیز دان بە ئیسرائیلدا “نانێت.

ناوبراو جەختی لەوە كردەوە کە ڕەنگە کاربەدەستانی ڕژیمی ئێران لە هەڵوێستە ڕەسمییەکانی خۆیان دا نكۆڵی لە تێرۆریزم بکەن، بەڵام "واقیعەکە جیاوازە و بەڵگەی زۆر سەبارەت بە ڕۆڵی ڕاستەوخۆی تاران لە پاڵپشتی کردنی گرووپە توندڕەوەکان هەیە".
 

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە