موقتەدا سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاكان دەكات و دەڵێت هەڵبژاردن بایكۆت بكەن

موقتەدا سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاكان دەكات و دەڵێت هەڵبژاردن بایكۆت بكەن
پەیامی کورد   ...   موقتەدا سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاكان دەكات و دەڵێت هەڵبژاردن بایكۆت بكەن

موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە هەینی دووپاتی کردەوە، بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق ناکەن تاکوو میلیشیاکان هەڵدەوەشێندرێنەوە.

موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی شیعە لە پەیامێکدا ئەمڕۆ بە پێنووس و لەسەر کاغەزێک نووسیوویەتی: ئەوەی دەتوانێت با بەشداری نەکات، ئەوەی ناشتوانێت، با ڕێگەی چێژی دەسەڵات بگرێتەبەر، دەشڵێت: "ڕاستی جێگیر نابێت، درۆش شکست ناهێنێت، تەنها بە ڕادەستکردنی چەک بە دەوڵەت و هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان و بەهێزکردنی سوپا و پۆلیس و گرەنتی کردنی سەربەخۆیی و ملکەج نەکردنی عێراق، هەروەها  بەدواداچوونی ڕژد بۆ چاکسازی و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران نەبێت".

موقتەدا سەدر لە کۆتایی قسەکانیدا هۆشداری داوە و دەڵێت: ئەوەی شاراوەتەوە، گەورەترە.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە